هەواڵی ئەمڕۆ

وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا

- 2/12/2019 10:19:00 AM 3072 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.

پاتریک شانەهان، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغدای پایتەخت و بڕیارە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.
شاناهان دڵنیایی دەداتە حكومەتی عێراق

 
دوابەدوای سەردانەكەی بۆ ئەفغانستان و كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە، شاناهان لە سەردانێكی لەناكاودا گەیشتە شاری بەغدا، بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئەو سەردانە بە مەبەستی گفتوگۆكردنە لە بارەی مانەوەی هێزە سەربازیەكانی ئەمریكا لە عێراق، دوای كشانەوەیان لە خاكی سوریا.

بەپێی میدیا جیهانیەكان، شاناهان هەوڵدەدات لە بارەی نیازەكانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) دڵنیایی بداتە حكومەتی عێراق، بەتایبەتی دوای لێدوانەكانی ئەمدواییەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبارەی چاودێریكردنی ئێران لەناو بازگە سەربازیەكانی ئەمریكاوە لە خاكی عێراق.


نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP