نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان

- 2/12/2019 9:44:00 AM 1402 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهانی دابەزینی بەخۆوە بینی، لەکاتێکدا گفتوگۆ بازرگانیەکانی نێوان ئەمریکا و چین دەستیپێکردوەتەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 59 سەنت دابەزیوە بە رێژەی لەسەدا 0.59، نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە لە كۆتا مامەڵەدا بە 61.51 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکاش 31 سەنت دابەزی و بە ڕێژەی لە سەدا 0.59، كە نرخی یەك بەرمیل دەكاتە 52.41 دۆلار.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ بازرگانییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین لەسەر بڕیاری كەمكردنەوە و سنورداركردنی وەبەرهێنانی نەوت لە لایەن رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) كاریگەری هەیە لەسەر نرخەکەی.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP