تێرێزا مەی خۆی بۆ دەستلەكاركێشانەوە ئامادە دەكات

- 2/12/2019 9:34:00 AM 5382 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زۆرینەی وەزیرەكانی حكومەتی بریتانیا پێیانوایە تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ئەم هاوینە دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت.

رۆژنامەی The Sunی بریتانی بڵاویکردەوە، بە بۆچونی زۆرینەی وەزیرانی حكومەتەكەی تێرێزا مەی، ئەم هاوینە مەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەبێت، ئەوەش بە مەبەستی كاریگەریكردن لەسەر ئەنجامی رێككەوتنەكەی برێكزیت.
ئەم هاوینە مەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەبێت

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی رابردو پەرلەمانی بریتانیا، بە كۆی دەنگ دژ بە پلانەكەی تێرێزا مەی بۆ چونەدەرەوە لە یەكێتی ئەوروپا دەنگیدا.

دواتر پەرلەمانی بریتانیا دەنگیدا بە داواكاریكەی مەی بۆ دەستكاریكردن و گۆڕینی هەندێك خاڵ لە رێككەوتنەكەدا، كە بەپێی ئەو رێككەوتنە لە بەرواری 29ی ئازاری ئەمساڵدا بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەچێتە دەرەوە.

پێشتریش تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاندبو، بۆ هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2022 خۆی كاندیدناكاتەوە و رێبەرایەتی پارتی پارێزگارانی بریتانیا ناكات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP