ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت

- 2/12/2019 8:41:00 AM 45548 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ئەمڕۆ سێشەممە موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوی موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 11-2-2019 موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسیەکان دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی چوارشەممە موچەی وەزارەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
 
ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت، تا ئێستاش دابەشکردنی ئەو سێ موچەیە کۆتایی نەهاتوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP