سبەى کۆمەڵ و پارتى کۆدەبنەوە

- 2/12/2019 12:05:00 AM 3007 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وابڕیارە سبه‌ینێ‌ ئەنجومەنى سیاسى کۆمەڵى ئیسلامى سەردانى مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بکات له‌ شاری هه‌ولێرو لەسەر چەند پرسێک كۆببنه‌وه‌.

بەپێى كه‌ناڵی‌ په‌یامی‌ زمانحاڵى كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبەى کۆمەڵ و پارتى تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند و گرنگی یه‌كڕیزی ناوخۆیی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافه‌كانی‌ كورد .

سەردانەکەى کۆمەڵى ئیسلامى بۆ لاى پارتى وەک وەڵامێکى ئەو حزبەیە بۆ ئەو سەردانەى لە ماوەى ڕابردودا پارتى بۆ لاى کۆمەڵ ئەنجامیدا، وەک بەشێک لە ئاساییکردنەوەى پەیوەندیەکانى هەردوو حزب لێکدەدرێتەوە، نەک تایبەت بە پێکهێنانى حکومەتى هەرێم.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP