ئەڵمانیا کەشتییەکی فریاگوزاری ناودەنێت ئالان کوردی

- 2/11/2019 11:16:00 PM 10976 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( سپێشڵ ئۆنلاین)ی ئەڵمانی، حکومەتی ئەڵمانیا کەشتییەکی فریاگوزاری دەکات بەناوی ئالان کوردی

ئالان کوردی ناوی منداڵێکی کوردە کە مانگی سێپتێمبەری ٢٠١٥ لەکاتی کۆچکردنی خێزانەکەی کەوتە دەریا ئیجە و گیانی لەدەستدا و دواتر تەرمەکەى لە کەنارى دەریاى ئیجە دۆزرایەوە.
دیمەنی دەرکەوتنی جەستەی ئالان کوردی لەرۆخی دەریاکەدا لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی لێکەوتەوە 

 

دیمەنی دەرکەوتنی جەستەی ئالان کوردی لەرۆخی دەریاکەدا لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی لێکەوتەوە و پرسی پەنابەران بوە جێگای مشتومڕی میدیا جیهانییەکان.

رێکخراوی ( چاوی دەریا) بە رۆژنامەنوسانی ئەڵمانیای راگەیاندوە دوێنێ یەک شەممە ١٠/٢/٢٠١٩ مەراسیمی ناونانی کەشتییەکە لەبەندەری ( پاڵما) ی ئەڵمانیا بەئامادەبونی باوکی ئالان کوردی بەڕێوەچوە.

لەمبارەیەوە، عەبدوڵا کوردی باوکی ئالان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە خۆشحاڵن بەوەی حکومەتی ئەڵمانیا ناوی کەشتییەکی کردوە بەناوی کوڕەکەیانەوە.

راشیگەیاند خەمی لەدەستدانی ژن و کوڕەکانم لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەو هۆیەوە هەزاران کەس هاوخەمییان دەربڕیوە لەسەرتاسەری جیهاندا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP