هەواڵی ئەمڕۆ

ناتانیاهۆ هەڕەشەیەکی مەترسیدار لە ئێران دەکات

- 2/11/2019 11:09:00 PM 18636 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەوەڵامی هەڕەشەکانی ئێراندا، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەریان جارێکی تر ئەو رژێمە ساڵیادی شۆڕشەکەیان ناکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسى( sputniknews) لێدوانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پاش هەڕەشەکانی یەدوڵا جەڤانی بەرپرسی پەیوەندە سیاسییەکانی گاردی کۆماری ئیسلامی ئێران هات کە لە 40 هەمین ساڵیادی شۆڕشەکەیاندا رایگەیاندبو تەلئەبیب و هایفا تێکدەشکێنن و یەکسانی دەکەنەوە بەزەوی.

ناتانیاهۆ لە گرتەیەکى ڤیدیۆیی تۆمارکراودا راشیگەیاندوە ناتوانێت هەڕەشەکانی ئێران لەبەرچاونەگرێت، بەڵام بەمجۆرە هەڕەشانە سەرسام نیە و پێشتر زۆر گوێیان لەمجۆرە وتارانە بوە.

پاش ئەوەی سالی رابردو ئەمەریکا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران راگەیاندو سزا ئابوری و سیاسیەکانی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندەوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا و وڵاتانی بەهێزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیکردوە و لەماوەی دوو هەفتەی رابردودا هەریەک لە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل چەندین جار لە لێدوانەى رۆژنامەنوسیەکانیاندا نامەی هەڕەشەیان گۆڕیوەتەوە.
 

نیشانەکردن :

#ئیسرائیل #ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP