بەڤیدیۆ؛ پۆلیس گەنجێک بە مار سزادەدات

- 2/11/2019 9:47:00 PM 30813 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا کە بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر بڵاوبۆتەوە دەردەکەوێت پۆلیسى ئیندۆنیزیا تۆمەتبارێک لە ڕێگەى مارەوە سزا دەدات.

بەپێى سەرچاوە هەواڵییەکان ئەو گەنجەى لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت و لەلایەن پۆلیسەوە سزا دەدرێت، تۆمەتبارە بە دزینى چەند مۆبایلێک و پۆلیس لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکات.

پۆلیسى ئیندۆنیزیا داواى لێبوردنى کردوە کە مارى بەمەبەستى لێکۆڵینەوەى تۆمەتبار بەکارهێناوە

 

گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن پارێزەرى رێکخراوى مافى مرۆڤى ئیندۆنیزیاوە بڵاوکراوەتەوە و بەپێشێلکارى دژى مافەکانى مرۆڤ لە قەڵەمدراوە و لەبەرامبەریشدا پۆلیسى ئیندۆنیزیا داواى لێبوردنى کردوە کە مارى بەمەبەستى لێکۆڵینەوەى تۆمەتبار بەکارهێناوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت گەنجەکە هەردوو دەستى بەستراوەتەوە و مارێکى گەورەى مەترسیدار لەسەرشانى دانراوە و سەرى مارەکەش بۆ دەمو چاوى و شوێنە هەستیارەکانى جەستەى گەنجەکە دەجوڵێنن.

ئەم شێوازى لێکۆڵینەوەى پۆلیسى ئیندۆنیزیا لەلایەن رێکخراوەکانى مافى مرۆڤ لە جیهان و شارەزایانى یاساکانى مافى مرۆڤ رەخنەى توندى لێگیراوە و بەکارێکى نامرۆڤانە وەسفکراوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP