هەواڵی ئەمڕۆ

ئیستەنیوڵ؛ کەوتنە خوارەوەى هێلیکۆپتەرێک گیانلەدەستدانى چوار سەربازى لێکەوتەوە

- 2/11/2019 9:13:00 PM 1247 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرێکی تورکی لە شاری ئەستەمبول کەوتەخوارەو بەهۆیەوە کوژراو بریندار هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەمڕۆ دوو شەممە کاتژمێر شەشی سەرلە ئێوارە هێلیکۆپتەرێک لەکاتی نیشتنەوەی لەناکاودا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا.

بەپێی سەرچاوەکانی تورکیا هێلیکۆپتەرەکە لەنزیکی گەڕەکێکی نیشتەجێبون لەناوچەی چەکمیکۆی ئەستەمبول کەوتۆتە خوارەوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری کەتنە خوارەوەکە نەزانراوە.

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP