ڤەنزوێلا داواى هەڵوێست وه‌رگرتن لە ئۆپیك دەکات

- 2/11/2019 8:47:00 PM 690 جار خوێندراوەتەوە
ئۆپیک

خه‌ندان- 

نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزویلا داوای لە رێکخراوی ئۆپێک کرد، "لەدژی سەپاندنی سزاکانی ئەمەریکا هەڵوێستیان هەبێت".

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكرده‌وه‌، نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ئێستای ڤەنزویلا، داوای لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکردنی نەوت "ئۆپیک" کردوە لەدژی سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر کەرتی نەوتی وڵاتەکەیدا هەڵوێستیان هەبێت، چونکە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت و وڵاتانی دیکەی هەناردەکاری نەوت دەبێت".

رێکخراوەکە سیاسەتی نەوت بەهەند وه‌ردەگرێت نەک سیاسەتی نێوان رژێمەکان

هاوكات، رێکخراوی ئۆپیک رایانگەیاندوە، "ئەوان قسە لەسەر ئەو بابەتە ناکەن، چونکە رێکخراوەکە سیاسەتی نەوت بەهەند وه‌ردەگرێت نەک سیاسەتی نێوان رژێمەکان".

تا ئێستا نزیکەی 40وڵات،  لەنێوانیاندا ئەمەریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا خوان گوایدۆی نەیاری مادۆرۆی سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتەیان وەک سەرۆکی کاتی ناساندوە.

ڤەنزوێلا توانای هەناردەکردنی 3ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا هەیە و پاش سەپاندنی سزاکان بەسەریدا لەئێستادا رێژەی هەناردەکردنی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و سزاکانیش کاریگەرییان لەسەر نرخی نەوت لەجیهاندا هەبوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP