هەواڵی ئەمڕۆ

بەرژەوەندى نیشتیمانى بەسەر بەرژەوەندى حزبیدا زاڵدەکەن
سه‌رۆك بەرهەم و عادل عەبدولمەهدى جارێکى دی کۆبونەوە

- 2/11/2019 8:16:00 PM 2711 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له ‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیکرد له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران د. عادل عه‌بدولمه‌هدی.

پێویستی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت له‌ پێناو باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان

له ‌میانی کۆبوونەوەکەدا باس له‌دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كان كرا، هاوكات باس له ‌پێویستی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت کرا له‌ پێناو باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی هاونیشتمانیان.

به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌ باره‌ی یه‌كخستنی دید و بۆچوونی هێزه‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ جیاوازییه‌كان و پاراستنی سه‌روه‌ریی و بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و سه‌رخستنی به‌ره‌ژه‌وه‌ندی نیشتمانی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا، ھاوکات به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان دووپاتكرایەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP