وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر جوڵه‌پێكردنى هێزه‌كانى ده‌دات

- 2/11/2019 7:47:00 PM 13986 جار خوێندراوەتەوە
هێزی پێشمەرگە

خه‌ندان-

ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، ھیچ یەكەیه‌كی ھێزەكانی پێشمەرگە جوڵەی پێنه‌كراوە به‌ ئاڕاسته‌ى خورماتو و فه‌لوجه‌ و هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ش فەرمانی جوڵەكردنی نیە.

هەواڵی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ نزیك دوزخورماتو وە یان جوڵەپێكردنی دوو فەوجی هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو فەلوجە بڵاوكراوەته‌وه‌

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، هەندێك لەهۆكارەكانی راگەیاندن و لەسەر زمانی فەرماندەیه‌كی هێزەكانی پێشمەرگە و كەسانی دیكە هەواڵی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ نزیك دوزخورماتو وە یان جوڵەپێكردنی دوو فەوجی هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو فەلوجە بڵاوكردۆته‌وه‌.

نەھیچ یەكەیه‌كی ھێزەكانی پێشمەرگە جوڵەی پێكراوە و نەفەرمانی جوڵە كردنیشی ھەیە

ده‌شڵێت، وەكو وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هەواڵانە بەگشتی رەتدەكەینەوە و جەختدەكەینەوە كە نەھیچ یەكەیه‌كی ھێزەكانی پێشمەرگە جوڵەی پێكراوە و نەفەرمانی جوڵە كردنیشی ھەیە، ھەرھەواڵێك لە ھەرسەرچاوەیەك بڵاوبكرێتەوە و فەرمی نەبێت و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە وە رێگاپێدراو نەبێت ھەواڵی ناڕاستە و بێ بنەمایە و پەسەند نییە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

هەندێك لەهۆكارەكانی راگەیاندن و لەسەر زمانی فەرماندەێكی هێزەكانی پێشمەرگە وكەسانی دیكە هەواڵی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ نزیك دوزخورماتوو وە یان جوڵەپێكردنی دوو فەوجی هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو فەلوجە بڵاوكراوه‌تەوە.

ئێمە وەكو وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هەواڵانە بەگشتی رەتدەكەینەوە و جەختدەكەینەوە كە نەھیچ یەكەیه‌كی ھێزەكانی پێشمەرگە جوڵەی پێكراوە و نەفەرمانی جوڵە كردنیشی ھەیە بۆھیچ یەكەیەك و گشت ھێزەكانی پێشمەرگە لەبنكە و بارەگا و ھێلی سەرەكی بەرگری و شوێنەكانی خۆیانن و بۆئاگاداری ھەموو لایەك كە ھەرھەواڵێك لە ھەرسەرچاوەیەك بلاوبكرێتەوە فەرمی نەبێت و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە وە رێگاپێدراو نەبێت ھەواڵی ناڕاستە و بێ بنەمایە و پەسەند نییە.

فەریق
جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP