نهێنی پاراستنی خوێنی سەدام لەناو سەلاجەدا

- 2/11/2019 7:01:00 PM 99946 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- بەهمەن ئەحمەد

جواننوسێکی عێراقی خوێندی سەدام حسێنی سەرۆکی پێشوی عێراقی لەناو سەلاجەی ماڵەکەی هەڵگرتوە و بەکاریهێناوە لە نوسینەوەى قورئاندا.

بەپێی زانیاری چەند ماڵپەڕێکی عەرەبی و جیهانی، عەباس شاکر ئەو جواننوس و هونەرمەندەی دێڕەکانی قورئانی بەخوێنی سەددام نوسیەوە سەلاجەی ماڵەکەی خۆی بۆ هەڵگرتن و بەکارهێنانی خوێنەکە بەکارهێناوە.

عەباس شاکر ئاشکرایکردوە پاش هەوڵی تیرۆرکردنی عودەی کوڕی، سەددام فەرمانی پێکردووە بەخوێنی خۆی دێڕەکانی قورئانی پیرۆزی بۆ بنوسێتەوە.

شاکر وتوشیەتی: پرۆسەی نوسینەوەکە بەخێرایی بوە و ماوەی دوو ساڵی خایاندوە کە لەو ماوەیەدا هەموو گەشتێکی دەرەوەی عێراقی لێ قەدەغەکراوە و پاسپۆرتەکەشی لێسەندراوەتەوە.

لەبارەی نهێنی هەڵگرتنی خوێنی سەددام لەناو سەلاجەی ماڵەکەیان شاکر دەڵێت تەنها بۆ ئەوە بوە خوێنەکەی خراپ نەبێت و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئاسانتردەبێت.

قورئانەکە لە ٦٠٥ لاپەڕە پێکهاتوە و لەپاش ئازادکردنی عێراق کەوتۆتە دەستی ئەمەریکییەکان و دواتر لەچەند شوێنێک هەڵگیراوە.
بەشێک لە زانایانی ئاینی نوسینەوەی قورئان بەخوێن بەکارێکی ناشەرعی دەزانن

 

لەئێستادا ئەو قورئانە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی بوەتە کێشە بۆ بەرپرسانی عێراقی و لەلایەک دەیانەوێت وەک بەشێک لەمێژوی عێراق و پاشماوەی دیکتاjۆرێکی حکومڕانی عێراق بیپارێزن، لەلایەکی دیکەشەوە لەوە دەترسن خستنەڕو نیشاندانی قورئانەکە ببێتە هۆی وروژاندنی هەستی هەواداران و شوێنکەوتوانی ئەو رژێمە و کێشەی دیکە بەدوای خۆیدا بهێنێت.

بەشێک لە زانایانی ئاینی نوسینەوەی قورئان بەخوێن بەکارێکی ناشەرعی دەزانن بەوپێیەی خوێن پێکهاتەیەکی نوێژی نیە بەپێی بنەماکانی دینی ئیسلام، هاوکات بەشێکی دیکەی زانایانی ئیسلامی کارەکە ئاسایی دەبینن.

لەسەردەمی رژێمی سەدامدا قورئانەکە لەمزگەوتی سەدام ( دایکی هەمو جەنگەکان) خرابوە رو خەڵکی سەردانیان دەکرد بەمەبەستی بینینی، بەڵام لە ئێستادا قورئانەکە لە بنکەیەکی نهێنیدا هەڵگیراوە سێ کلیلی هەیە کە یەکێکیان دراوە بەشێخێکی ناودار و یەکێکی دیکەشیان لەدەستی لەدەستی بەرپرسێکی پۆلیسدایە و کلیلی سێیەمیش لەدەستی کەسێکی شاراوەدایە.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP