هەواڵی ئەمڕۆ

‎له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆک به‌رهه‌م نووسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه‌ ده‌کرێته‌وه‌

- 2/11/2019 6:19:00 PM 12671 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

‎له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣/٢/٢٠١٩ نووسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه‌ ده‌کرێته‌وه و هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌و نووسینگه‌یه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سلێمانی بکات، ده‌توانن پاسپۆرت وه‌ربگرن.
رۆژی چوارشەممە نووسینگه‌که‌ دەکرێته‌وه‌

 

‎له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار رایگه‌یاند: که‌ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح فه‌رمانی کردوە که‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عیراق به‌ زووترین کات رێوشوێنی کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی رانییه‌ ته‌واو بکه‌ن و بڕیاریشه‌ رۆژی چوارشەممە ‌١٣/٢ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌یسه‌م فازیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عیراق نووسینگه‌که‌ بکرێته‌وه‌.

‎ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیکرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح به‌ په‌رۆشه‌وه‌ کار بۆ راییکردن و دابینکردنی پێویستی و داخوازی هاوڵاتیانی هه‌موو عیراق ده‌کات، به‌ تایبه‌تیش هه‌رێمی کوردستان، هه‌روەھا رونیشکرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح پشتیوانی جێبه‌جێکردنی داخوازی و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌ ده‌ستوریه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێم ده‌بێ، وه‌ک چۆن هه‌وڵی داوە چه‌سپاندیشی که‌ به‌شی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌مانبه‌رو مووچه‌خۆرانی کوردستان له‌ بودجه‌ی عیراق جێگیر بکرێ، که‌ به‌هۆیه‌وه‌ کوردستان له‌ گرفتی پاشه‌که‌وت و دواکه‌وتنی مووچه‌ رزگاری ده‌بێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP