هەواڵی ئەمڕۆ

ئەمەریکا: دەیان هەزار چەکداری سەر بەداعش لە عێراق و سوریا بڵاوبونەتەوە

- 2/11/2019 5:57:00 PM 2966 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش ئاشکرایکرد دەیان هەزار جەنگاوەری سەربەداعش لەناو شارەکانی عێراق و سوریا بڵاوەیانکردوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵێ ( سی ئێن ئێن ) جەنەراڵ جۆزیف ڤۆتێل فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند دەیان هەزار چەکداری داعش بڵاوەیانکردوە بەناو شارەکانی عێراق و سوریا، بەڵام هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتییەکی باشەوە روبەرویان دەبنەوە لەهەر شوێنێک بێت.

ئەم لێدوانەی فەرماندە سەربازییەکەی ئەمەریکا لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کردوە لەم هەفتەیەدا کۆتایهاتنی داعش رادەگەیەنن. 

ڤۆتێل وتوشیەتی شانازی دەکات بەهێزی هاوپەیمانان کە پشتیوانی براکانیان لەهێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن بۆ لەناوبردنی داعش لەناو خاکی سوریا. 

وتیشی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ئۆپەراسیۆنەکانی وەدەرنانی داعش دەستیپێکردۆتەوە و تا ئێستا بەردەوامە.

ئاماژەى بەوەشکردوە کە پەیامەکانی سەرۆک ترەمپ ئاشکرایە و ئەوان تێدەگەن کە سەرۆکی وڵاتەکەیان چی دەوێت بۆیە لەئایندەیەکی نزیکدا لەسوریا دەکشێنەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP