به‌ره‌ى توركمانى داواى دامه‌زراندنى ده‌سته‌یه‌ك ده‌كات

- 2/11/2019 4:53:00 PM 1222 جار خوێندراوەتەوە
کۆبونەوەی پارتی و بەرەی تورکمانی

خەندان-شەوکەت قادر

سەرۆکى فراکسیۆنى بەرەى تورکمانى لەپەڕلەمانى کوردستان ڕایگه‌یاند، لە کۆبونەوەیان لەگەڵ پارتى داواى دامەزراندنى دەستەیەک بۆ کاروبارى پێكهاته‌ى تورکمانمان کردوە. 

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، شاندێكى پارتى سه‌ردانى به‌ره‌ى توركمانى كرد له‌ هه‌ولێر، ئایدن مەعروف، سەرۆکى فراکسیۆنى بەرەى تورکمانى لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ پارتى كۆبونه‌وه‌یه‌كى راوێژکاریمان ئه‌نجامدراوه‌، و به‌فه‌رمى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا داواى پێدانى پۆستى جێگرى یه‌كێك له‌ سێ سه‌رۆکایەتییەکەی هه‌رێمى كوردستانمان كردوه‌.

شاندى پارتى تەئکیدیان کردۆتەوە کە تورکمان لەدەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان هەبێت

به‌وته‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى به‌ره‌ى توركمانى له‌ په‌ڕله‌مانى كوردستان، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندى پارتى تەئکیدیان کردۆتەوە کە تورکمان لەدەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان هەبێت".

وتیشى، "بۆ ئەوەى تورکمانەکان و مەسیحیەکان لەسەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بونیان هەبێت، داوامانکردوە دەستەیەک بۆ کاروبارى تورکمان و دەستەیەک بۆ مەسیحیەکان یان وەزیرێک بۆ کاروبارى ئەو پێکهاتانە بەجیا هەبێت".

ئایدن مه‌عروف ئەوەشیخستەرو، داوامان كردوه‌ تورکمان بەکردارى لەحکومەتی ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان بەشدارى هەبێت، جگە لەسەرۆکایەتى پەرلەمان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP