هەواڵی ئەمڕۆ

پڕۆژە نوێکەی زانكۆی قه‌یوان و UTMی مالیزی لە ئاستی خوێندنی باڵای هەرێم پەرەی پێدەدرێت

- 2/11/2019 2:49:00 PM 9232 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

زانكۆی UTMی مالیزی كه‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی قه‌یوان-دا هه‌یه‌ په‌ره‌ به‌ هاوبه‌شییه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشتی له‌و هه‌وڵه‌یان ده‌كات.

د. ئامانج سه‌عید، راوێژكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئەمڕۆ دووشەممە دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیزی خوێندنی باڵا و شاندی زانكۆی UTMی مالیزی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زانکۆی UTMی مالیزی زانكۆیەکی ئاست به‌رزە و یەکێکە له‌ 50 باشترین زانكۆکانی جیهان.
 زانکۆی UTMی مالیزی یەکێکە له‌ 50 باشترین زانكۆکانی جیهان

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبونەوەی وەزیری خوێندنی باڵا و زانکۆی UTMی مالیزی لەبارەی کۆمەڵێک پرسی گرنەوە گفتوگۆ کراوە و باس لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی زانکۆی قەیوان و زانکۆ مالیزییەکە کردوە.

راوێژکارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وتیشی، "پڕۆژه‌ هاوبه‌شەکەی زانكۆی UTMی مالیزی له‌گه‌ڵ زانكۆی قه‌یوان پڕۆژه‌یه‌كی نوێیه‌، كه‌ كۆمه‌ڵێك پڕۆگرامی هاوبه‌شیان هه‌یه‌، كه‌ له‌ روی كوالێتی و ئاستی زانستی له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی زانكۆی UTM ده‌بێت".
پڕۆژه‌ هاوبه‌شەکەی زانكۆی UTMی مالیزی و زانكۆی قه‌یوان پڕۆژه‌یه‌كی نوێیه‌ لە هەرێمی کوردستان

رونیشیکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا هاوکاری زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیهان دەکات بۆ کارکردنیان لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا.

هاوکات وه‌حید عومه‌ر، سه‌رۆكی زانكۆی UTMی مالیزی له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "خۆشحاڵین كه‌ له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ زانكۆی قه‌یوان هه‌یه‌ و پڕۆرژه‌یەكیشمان به‌ هه‌مان کوالێتی زانکۆی UTM هەیە لە زانکۆی قه‌یوان جێبه‌جێ دەكرێت".


نیشانەکردن :

#سلێمانی #زانکۆ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP