هەواڵی ئەمڕۆ

پەرلەمانتارێک: هەرێم پاشەکەوتی موچە لانەبات عێراق بودجە نانێرێت

- 2/11/2019 1:33:00 PM 47087 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- کۆچەر عەزیز

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی هەرێم بە پاشەکەوتەوە موچەی فەرمانبەران دابەش بکات، بەغدا بودجە بۆ هەرێم نانێرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، ئەگەر ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە بێت و بەو بڕە بێت کە ئەوان دیاریانکردوە و بەناوی موچەشەوە بێت بەغدا مافی خۆیەتی بودجە بۆ هەرێم نەنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرچەندە لە یاسای بودجەدا بە نوسراو نییە، کە ئەگەر پاشەکەوت لانەبات، بودجە بۆ هەرێم نانێرێت، بەڵام بەرپرسانی عێراق  پێیان وتین ئێمە چاودێری دەکەین کە ئەگەر پاشەکەوت لانەبات ئەوا موچە و بودجە بۆ هەرێم نانێردرێت، چونکە ئەو بڕەی کە بەغدا ناردویەتی زیاترە لەوەی ساڵی رابردو، بەشی لابردنی پاشەکەوت دەکات".

ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بەشی لابردنی پاشەکەوتی موچە دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە یاسای بودجەی 2019ی عێراق لە رۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکرایەوە، ئەوەی دوای ئەوەی 4ی ئەم مانگە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساکە کرد.

بودجەى ئەمساڵی عێراق بەبڕى 112 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و پشکی هەرێمیش لە بودجەدا بە رێژەی لەسەدا 12.67 جێگیرکراوە، لە بەرامبەردا دەبێت هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی بەغداوە بفرۆشێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP