هەواڵی ئەمڕۆ

تورکمانەکانی هەرێم داوای جێگری یه‌كێك له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ دەکەن

- 2/11/2019 12:04:00 PM 1818 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

لایەنە تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان داوا دەکەن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا جێگری یه‌كێك له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یان پێبدرێت.

پێکهاتەی تورکمان ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ شاندی پارتی کۆبونەوە و لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتەوە گفتوگۆیان کرد، تورکمانەکان داواکاریەکانیان بۆ بەشداریکردن لەکابینەی نۆیەمی حکومەت خستەڕو.

پێکهاتەی تورکمانی داوای جێگری یه‌كێك له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تێك و چه‌ند پۆستێكی دیکە دەکەن، پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئاماده‌ی خۆی نیشانداوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی خواستی پێكهاته‌ی توركمان.

داوای جێگری یه‌كێك له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تێك و چه‌ند پۆستێكی دیکە دەکەین

محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئیلخانلی، سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌کەی ئەمڕۆیان لەگەڵ پارتی راوێژكاری بو بۆ به‌شداری له‌ حكومه‌ت و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی توركمان بۆ كابینه‌ی داهاتو.

 پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كان

ئاماژەی بەوەشکرد، پێكهاته‌ی توركمان پشتگیری خۆی بۆ كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت دوپاتكرده‌وه‌، هاوکات به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی 18ی مانگی ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌كاربونی په‌رله‌مانی كوردستان.

سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان رونیشیکردەوە، داواكاریه‌كانی پێكهاته‌ی توركمانی یه‌كێك له‌ سێ جێگره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تێكی كارا و چه‌ند پله‌ و پۆستێك بۆ ئه‌وه‌ی توركمانه‌كانی له‌ ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شدار ببن.


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP