هەواڵی ئەمڕۆ

شاندێکی پارتی و پێكهاته‌ی توركمان له‌ كۆبونه‌وه‌دان

- 2/11/2019 11:30:00 AM 1828 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكهاته‌ی توركمان له‌ ماڵی توركمان له‌ شاری هه‌ولێر له‌ كۆبونه‌وه‌ن.

پەیامنێری خەندان لە هەولێر رایگەیاند، شاندێکی پارتی سەردانی پێكهاته‌ی توركمانیان کردوە و لە ئێستادا لە کۆبونەوەدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، شاندی پارتی پێكهاتوە له‌ هۆشیار زێباری و عه‌لی حوسێن و دڵشاد شه‌هاب و فرسه‌ت سۆفی، شاندی پێكهاته‌ی توركمانیش پێكهاتوە له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی توركمانی كه‌ به‌شدارن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان جگه‌ له‌ به‌ره‌ی توركمانی.

کۆبونەوەی شاندی پارتی و پێكهاته‌ی توركمان تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کردستانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردو پارتی و یەکێتی رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی حکومەت و یەکلاییکردنەوە پرسی پارێزگاری کەرکوک و بەغدا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP