هەواڵی ئەمڕۆ

یاسای بودجەی 2019ی عێراق لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە

- 2/11/2019 10:15:00 AM 5587 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای واژۆکردنی لەلایەن د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە یاسای بودجەی گشتی 2019ی عێراق لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقدا بڵاوکرایەوە و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقیدا بڵاوکرایەوە و ئەوەش کۆتا هەنگاوی پەسەندکردنە و بەم پێیە تەنها جێبەجێکردنی ماوە.
ناردنی بودجە بۆ هەرێم دەکەوێتە سەر رێککەوتنی نێوانی هەرێم و بەغدا

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی ناردنی بودجە بۆ هەرێم دەکەوێتە سەر رێککەوتنی نێوانی هەرێم و بەغدا، کە ئایا هەرێم پابەند دەبێت بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی بۆ هەرێم دیاریکراوە  یاخود نا، چونکە لە هەردو حاڵەتدا بڕی جیاواز پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.

23ی مانگی رابردو پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی پەسەندکرد، دواتر یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کرا و چواری ئەم مانگەش سەرۆک کۆماری عێراق یاساکەی پەسەندکرد.

بودجەى ئەمساڵی عێراق بەبڕى 112 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و پشکی هەرێمیش لە بودجەدا بە رێژەی لەسەدا 12.67 جێگیرکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP