مانچستەر سیتی بە شەش گۆڵ چێڵسی شەرمەزاركرد

- 2/11/2019 10:01:00 AM 1628 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سێرجیۆ ئەگوێرۆ بۆ جاری دوەم لە هەفتەیەكەدا هاتریكی تۆماركرد و سەرکردایەتی تیمی مانچستەر سیتی كرد بەرامبەر بە یانەی چێڵسی لەندەنی و توانیان بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێبەرامبەر یاریەكە ببەنەوە.

سەركەوتنە گەورەكەی سیتی لەكاتێكدایە، رۆژی شەممەی رابردوو 9-2-2019 یانەی لیڤەرپوڵ سێ بە سفر لە یانەی بۆرنموس-ی بردەوە و ریزبەندی یەکەمی پریمەرلیگی وەرگرت.

بردنەوەی مانچستەر سیتی بەرامبەر بە چێڵسی لەندەنی کە یەکێکە لە شەش بەهێزترین یانەکەی ئینگلتەرا سەركەوتنێكی گەورەیە و وەكو پەیامێكی ئاگادركردنەوە ناودەبرێت.

پیپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچستەر سیتی لەبارەی بردنەوەكانی یانەكەیەوە رایگەیاند، "هەفتەیەكی سەرسورهێنەر و یاریەكی سەرسورهێنەرە".

گواردیۆلا وتیشی، "تۆماركردنی شەش گۆڵ بەرامبەر چێڵسی و شێوازی یاریكردنمان دەستكەوتە، ئەوەش بۆ یاریزانەكانمان دەگەڕێتەوە".

هەفتەی رابردو مانچستەر سیتی میوانداری لە ئەرسناڵ كرد و بە تۆماركردنی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە 25 خولەكی یەكەمدا یاریەكەی بردەوە. 

لە پێنج یاری رابردودا، سیتی 33 گۆڵی لە یاریگای خۆی تۆماركردوە و بەوەش چانسی بەدەستهێنانی نازناوەكەی لەم وەرزەدا زیاتربوە، لەكاتێكدا روبەڕوی یانەی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە بۆ ئەنجامدانی كۆتا یاری لە بەرواری 14ی ئەم مانگەدا.

لە ئێستاشدا هەریەك لە سیتی و لیڤەرپوڵ خاوەنی 65 خاڵن، بەڵام هەڵگری نازناوەكە گۆرانكاڕی لە خاڵەكانیدا دەكات.


نیشانەکردن :

#به‌ریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP