هەواڵی ئەمڕۆ

پۆلیسی گەرمیان: تەرمی دوو کرێکار لە کەلار دۆزرانەوە

- 2/11/2019 9:49:00 AM 3352 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی دوو کرێکار لە ناو پڕۆژەیەکدا لە کەلار دۆزراونەتەوە رەوانەی پزیشکی داوەری کەلار کراون.
گومان دەکرێت مۆلیدە بەهۆی غازی مۆلیدەوە گیانیان لەدەست دابێت

 

عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە خەندان-ی راگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتی مردنی دوو کرێکار لە گوندی لانەستی کەپرۆژەیەکی نوێیە لەقەزای کەلار پشت زانکۆی گەرمیان دوای گەشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلارو پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەپێی لێکۆڵینەوەسەرەتاییەکان گومان دەکرێت مۆلیدە لەژوورەکەیان کاریکردبێت و بەهۆی غازی مۆلیدەوە گیانیان لەدەست دابێت".

پۆلیس دەشڵێت، ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە ئاوارەی سوریان بەمەبەستی کارکردن رویان لەسنوری گەرمیان کردوە لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەرهۆکاری گیانلەدەستدانیان.


نیشانەکردن :

#پۆليس #كه‌لار

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP