نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
-
2/11/2019 9:23:00 AM
7262 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
100 دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە 120هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاكام عهبدوڵا، له نوسینگهی سیمبولی ههڵهبجه ئەمڕۆ دووشەممە بە خەندان-ی راگەیاند، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە 120هەزار دینارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، 100یۆرۆ بە 137هەزار دینارە، 100پاوەن بە 154ھەزار دینارە، 100لیرەی تورکی بە 22 ھەزار و 500دینارە، 100ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10 هەزار و 500 دینارە.
هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 113 دۆلارە، نرخی 100 پاوەندیش بە 128دۆلاره.