هەواڵی ئەمڕۆ

ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت

- 2/11/2019 8:40:00 AM 30274 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ئەمڕۆ دووشەممە موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 11-2-2019 موچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی سێشەممە، موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسیەکان دابەش دەکرێت.
 
ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت، تا ئێستاش دابەشکردنی ئەو سێ موچەیە کۆتایی نەهاتوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP