وه‌زیری كشتوكاڵ پێشوازی له‌خانمی یه‌كه‌م د.سه‌رباغ ساڵح كرد

- 2/10/2019 7:32:00 PM 5662 جار خوێندراوەتەوە
د.سەرباغ ساڵح و ساڵح ئەلحەسەنی

خه‌ندان- 

وه‌زیری كشتوكاڵى عێراق، پێشوازیكرد له‌خانمی یه‌كه‌م د.سه‌رباغ ساڵح و ڕایگه‌یاند، له‌هه‌وڵى هاورده‌كردنی ته‌كنیكی نوێدان له‌پرۆسه‌ی كشتوكاڵ و به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رته‌كه‌ له‌ عێراق.

پێگه‌ى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، د.ساڵح حوسه‌ین ئه‌لحه‌سه‌نی وه‌زیرى كشتوكاڵ  پێشوازیكردوه‌ له‌ د.سه‌رباغ ساڵح خانمى یه‌كه‌مى عێراق.

به‌شداریكردنی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵ و پشتیوانیكردن له‌پسپۆڕ و توێژه‌ران 

پێگه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، د.ساڵح حوسه‌ین له‌ده‌ستپێكی دیدارەكه‌دا گفتوگۆیانكردوه‌ له‌سه‌ر،  دۆخی كشتوكاڵ وگه‌یاندنی به‌ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتو، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵ و پشتیوانیكردن له‌پسپۆڕ و توێژه‌ران و شاره‌زایان له‌و بواره‌دا خراوه‌ته‌ به‌رباس ولێكۆڵینه‌وه‌، هاوكات پشتیوانیكردن له‌چاندنی دارستان و نه‌مامگه‌ی شاخاوی و سێبه‌ر كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ دیاره‌كه‌دا وه‌زیرى كشتوكاڵى عێراق ڕایگه‌یاندوه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌پێناوی به‌ره‌وپێش بردن وهه‌ستانه‌وه‌ى كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ڕێگای دامه‌زراندنی پڕۆژه‌كانی نه‌مامگه‌ و كێڵگه‌ی تایبه‌ت به‌نه‌مام و دارستانی سێبه‌ر و شاخاوی ده‌گمه‌ن و هاورده‌كردنی ته‌كنیكی نوێ له‌پرۆسه‌ی  كشتوكاڵیدا هه‌وڵى بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى كشتوكاڵ ده‌دات، هاوكات خۆشحاڵی خۆشی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ خانمی یه‌كه‌مى عێراق ده‌ربڕی كه‌ده‌بێته‌ هۆكاری هاندان وگرنگی دان به‌ كشتوكاڵ.

خانمی یەکەم خۆشحاڵی خۆی به‌دیدار و هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌ربڕی

له‌دیداره‌كه‌شدا، دکتۆر سه‌رباغ ساڵح، خۆشحاڵی خۆی به‌دیدار و هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌ربڕى له‌ پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و دارستان و دروستكردنی تاقیگه‌ وپرۆژه‌ پێشكه‌وتوه‌كان، وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتو له‌بواری كشتوكاڵدا و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش هه‌مو پارێزگاكان بگرێته‌وه‌.

له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌دا، وه‌زیری كشتوكاڵ به‌هاوەڵی خانمی یه‌كه‌م، سه‌ردانێكى مه‌یدانیان بۆ فه‌رمانگه‌ی نه‌مامگه‌ وتاقیگه‌ و چاندنی ڕوەکی و نه‌مامگه‌ بۆماوه‌ییه‌كان ئه‌نجامدا، هەروەها سەردانی پڕۆژه‌ی باخچەی ڕوەکی و ژماره‌یه‌ك خانوی پلاستیكی وته‌كنیكی گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌مامی سێبه‌ر و شه‌تڵی خورمای کرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP