وەزیرى دەرەوەى تورکیا: هاوپەیمانى لەگەڵ ئەوانە ناکەین کە فەرمان لە قەندیل وەردەگرن

- 2/10/2019 5:56:00 PM 7724 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند: ئێمە هاوپەیمانى لەگەڵ ئەوانە دەکەین کە جگە لەخوا لە کەس ناترسن و هاوپەیمانى لەگەڵ ئەوانە ناکەین کە فەرمان لە قەندیلەوە وەردەگرن.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە، هاوپەیمانى نێوان ئەکەپە و مەهەپە ناکرێت تەنها بۆ بردنەوەى هەڵبژاردن تەماشابکرێت، بەڵکو پێویستە بزانرێت بۆچی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌یان پێكهێناوه‌ و ئامانجی چییه‌، پێویستە خاوەندارێتى شارەکان بکرێت.
هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ جگه‌ له‌ خوا له‌ كه‌س ناترسن

 

چاوشئۆغلۆ وتویەتى: "هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ ناكه‌ین كه‌ پشت به‌ قه‌ندیل ده‌به‌ستن و فه‌رمان له‌ په‌كه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرن، بەڵکو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ جگه‌ له‌ خوا له‌ كه‌س ناترسن".

وابڕیارە لە مانگى سێى ئەمساڵدا هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە تورکیا ئەنجامبدرێت و لە ئێستاشدا هێزو لایەنە سیاسییەکانى تورکیا سەرگەرمى ئەنجامدانى کۆبونەوە و چالاکى جۆراو جۆرن لە پێناو راکێشانى زۆرترین دەنگى هاوڵاتیان بۆ پارتەکانیان.


نیشانەکردن :

#تورکیا #هەدەپە #جیهان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP