ئاسیاسێل هۆشدارى ده‌داته‌ هاوڵاتیان

- 2/10/2019 5:06:00 PM 6127 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

كۆمپانیای خزمه‌تگوزارى په‌یوه‌ندی، ئاسیاسێڵ ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ هاوڵاتیان لەبارەی ئامێرەكانی تەشویش ئاگاداربن، کە زیانى زۆر به‌ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ، "داوا لە هاوڵاتیان ده‌كات خۆیان بەدوور بگرن لە بەكارهێنانی ئامێری تەشویش و ئەو ئامێرانەی گوایە تۆڕی مۆبایل بەهێزدەكەن، لەبەرئەوەی زیانی زۆر بە تەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنن و كاریگەری نەرێنی لەسەر كوالێتی تۆڕەكانی مۆبایل دادەنێت".

كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ئه‌وه‌شده‌خاته‌رو، "پێویسته‌ رێكکاری توند بگیرێتەبەر بۆ سنوردانان بۆ هاوردەكردنی ئەو جۆرە ئامێرانە و كڕین و فرۆش پێیانەوە لە بازاڕەكانی عێراقدا".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP