سه‌رۆك بەرهەم: گرنگه‌ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن خاوه‌نی وتارێكى نیشتمانی پیشه‌ییانه‌بن

- 2/10/2019 4:21:00 PM 1626 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک بەرهەم ساڵح و عەلی خویلدی

خه‌ندان-

سه‌رۆككۆمارى عێراق لەگەڵ سه‌رۆكى ده‌زگاى جێبه‌جێكارى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندنى عێراق كۆبۆوه‌ و ڕایگه‌یاند، گرنگه‌ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن خاوه‌ن وتارێكى نیشتمانی پیشه‌ییانه‌بن.

نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ یەکشەممە لە کۆشکی سەلام، سەرۆککۆمار د.بەرهەم ساڵح  له‌گه‌ڵ  د.عه‌لی خویلدی، سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكاری دەستەی ڕاگەیاندن و گه‌یاندن و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌میندارانی ده‌زگاكه‌ كۆبۆوه‌.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح جەختیکردەوە لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئازادی کاری میدیایی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بابەتیانە و پیشەییانە کارەکەیان ئەنجامبده‌ن

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح جەختیکردەوە لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئازادی کاری میدیایی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بابەتیانە و پیشەییانە کارەکەیان ئەنجامبده‌ن، لە بڵاوکردنەوەی چەمکەکانی دیموکراسی و بەهێزکردنی لە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕین بەپێی کۆمەڵێک پێوەر و پێودانگی بونیاد نەرانە.

هاوكات، سه‌رۆككۆمار بەگرنگی زانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن خاوەن وتارێکی نیشتیمانیانەی پیشەییانە بێت بۆ چەسپاندنی کلتوری لێبوردەیی لە نێوان هاوڵاتیانی عێراق و ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ڕاگەیاندنەی کە دەیانه‌وێت توندو تیژی بره‌و پێبده‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆككۆمار ڕۆڵی ڕاگەیاندنی نیشتمانی بەرزنزخاند لە ڕوبەڕوبونەوەی ئه‌و بیر و هزره‌ تەکفیریەی کە گروپی تیرۆرستی داعش بڵاویاندەکردەوە، شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنی هێزە عێراقیه‌کانی به‌سه‌ر ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كاندا ده‌گواسته‌وە‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP