كۆسرەت رەسوڵ: کابینەی نوێی حکومەت، کەرکوک و بەغدا یەک پاکێجە

- 2/10/2019 2:22:00 PM 8909 جار خوێندراوەتەوە
كۆسرەت رەسوڵ

خەندان-

كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی رایگەیاند، حزبەکەی وەك پاكێجێك لە پرسەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ و چارەسەری دۆخی كەركوك و یەك گوتاری و یەك دەنگی كورد لە بەغدا دەڕوانێت.

ئەو وتانەی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی لەمیانی کۆبونەوەیەکدا هات کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری سلێمانی لەگەڵ خوان خۆسیە ئیسكۆباڕ ستینمان، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و شاندی یاوەری بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان ئیسپانیاو هەرێمی كوردستان كراوەو ڕۆڵی گەل و حكومەتی ئیسپانیا لە هاوكاری هێزی پێشمەرگە لە جەنگی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر بەرز نرخێنراوە.

کۆسرەت رەسوڵ ئاماژەی بەوەکرد، یەكێتی وەك پاكێجێك لە پرسەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ و چارەسەری دۆخی كەركوك و یەك گوتاری و یەك دەنگی كورد لە بەغدا دەڕوانێت.

هاوكات جێگری سكرتێری گشتی داوای لە باڵیۆزی ئیسپانیا كرد كە كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی هانبدات بۆ وەبەرهێنان لە كوردستان و ڕۆڵ بینینیان لە بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێمی كوردستان.


نیشانەکردن :

#یەکێتی #پارتی #ئسپانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP