سیناتۆرێکی دیموکراتەکان بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستپێکرد

- 2/10/2019 10:58:00 AM 1721 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سیناتۆر ئیلێزابێت وارن، ڕۆژی شەممە بە فەرمی هەڵمەتەکانی بۆ بون بە کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020 راگەیاند و وتی، کار بۆ هەمو ئەمریکاییەکان دەکات.

ئیلێزابێت وارن، یەکێکە لە رێبەرانی باڵی پێشکەوتوخوازی دیموکراتەکان و رۆژی شەممە لە ناوچەیەکی مێژووی لاورێنسی باکوری ڕۆژئاوای بۆستن بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ بون بە سەرۆکی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی 2020 راگەیاند.

وارنی تەمەن 69 ساڵان لە یەکەم لێدوانیدا رایگەیاند، کاردەکات بۆ مافی کرێکار لە وڵاتەکەیدا و هەروەها خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر دەکات.

وارن ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە شەڕێکە بۆ ژیانی خۆمان، شەڕێکە بۆ دروستکردنی ئەمریکایەک کە شیانی بەدیهێنانی خەونەکانی تێدابێت، ئەمریکایەک کە بۆ هەموان کار بکات، بۆیە ئەمڕۆ لێرە وەستاوم بۆ ئەوەی کاندیدی بوونی بۆ خۆم سەرۆکایەتی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رابگەیەنم".

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP