هەواڵی ئەمڕۆ

"بەردەوام دەبین لە بەرزکردنەوەی توانای موشەکیمان"
ئێران: جەنگی هەشت ساڵەی عێراق فێریکردین متمانە بە هیچ کەس نەکەین

- 2/10/2019 10:14:00 AM 2387 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی لە رووی بەرگریی و موشەکییەوە، دەشڵێت، جەنگی هەشت ساڵەیان لەگەڵ عێراق فێری کردون "متمانە بە هیچ کەس لە ناوچەکەدا نەکەین لە بواری بەرگرییدا".

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی ئیسنای وڵاتەکەی راگەیاندوە، "ئەمریکا بە بانگەشەی ئەوەی حکومەتی تاران بڕیاری ژمارە 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێلکردوە دەستوەردەداتە ناو کاروباری ناوخۆی ئێران، بەوەش ستراتیژی هەڵەی خۆی لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمییەوە دادەپۆشێت".
ئەمریکا دەستوەردەداتە کاروباری ناوخۆی ئێران

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری ژمارە 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن ئەمریکا کە لە رێککەوتننامەکە کشاوەتەوە، پێشێلکراوە، "ئێران بەردەوام دەبێت لە پەرەدان بە توانا بەرگریی و موشەکییەکانی".
ئێران بەردەوام دەبێت لە پەرەدان بە توانا بەرگریی و موشەکییەکانی

 

قاسمی راشیگەیاند، "سیاسەتمەدارە ئەمریکییەکان ناتوانن لە رێگەی ئەم ئامڕازانەی پڕوپاگەندە و جەنگی دەرونییەوە، رێگریی لەبەردەم چالاکییە موشەکییەکانی تاران و پێشکەوتنی لەبواری تەکنەلۆژیادا بگرن".

سیاسەتمەدارە ئەمریکییەکان ناتوانن رێگرن لەبەردەم چالاکییە موشەکییەکانی تاراندا

لەبارەی جەنگی هەشت ساڵە وڵاتەکەی و ئێران بەهرام قاسمی وتی، "جەنگی هەشت ساڵە ئەوەی فێرکردین کە پێویستە متمانە بە هیچ کەس لە ناوچەکەماندا نەکەین لە بواری بەرگرییدا، هەربۆیە بە هێزی خۆمان هەنگاو دەنێین".

رونیشیکردەوە، "ئامانج لەو مووشەکانەی کە ئێران هەیەتی بریتییە لە بەرگرییکردن، پێویستە ئەوە بزانن کە لەرێگەی گوشار و سزاکانەوە، ناتوانن گەلی ئێران لەو رێگایەی کە هەڵیبژاردووە، پاشگەزبکەنەوە، ئێران بەهۆی هێزی موشەکییەوە، بەردەوام دەبێت لە خۆڕاگریی لەبەرامبەر ئامانجە خراپەکاندا".


نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP