نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

- 2/10/2019 9:54:00 AM 6868 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

نرخی یەك ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان، 1314دۆلارە و مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 221 ھەزار دینارە.

محەمەد حسێن، لە زەڕەنگەری‌ نیاز لە سلێمانی‌ بەخەندان-ی‌ راگەیاند، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18بە187ھەزار دینارە و نرخی یەك ئۆنسە زێڕیش بە 1314دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 221 ھەزار دینارە و نرخی یەك لیرەش 335 هەزار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP