خاچی سوری نێودەوڵەتی: حکومەتی عێراق روبەڕوی ئاستەنگ بوەتەوە

- 2/10/2019 9:34:00 AM 2009 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی رایگەیاند، حکومەتی عێراق ڕوبەڕوی کۆمەڵێک ئاستەنگ بوەتەوە لە نۆژەنکردنەوەی وڵاتەکەو دروستکردنەوەی متمانەی هاوڵاتیانی دوای چەندین ساڵ لە شەڕو ئاڵۆزی.

کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی عێراقەوە بڵاوردەوە و رایگەیاند، یەک ملیۆن و 800  هەزار کەس هێشتا لە ناو عێراقدا ئاوارەن، دوای ساڵێک لە کۆتاییهاتن بە ئۆپەراسیۆنە سەرەکییە سەربازیەکان و نزیکەی یەک لە سەر سێی ئەوانە هێشتا لە کەمپەکاندا دەژین.

 یەک ملیۆن و 800  هەزار کەس هێشتا لە ناو عێراقدا ئاوارەن

ئاماژەی بەوەشکردوە، شەڕە گەورەکانی شارستانی لە عێراق لە کۆتاییدایە، بەڵام کاریگەری شەڕەکە لە شوێنەکانی وەکو فەلوجە و موسڵ گەیشتوەتە ئاستی وێرانکاری کە چاککردنەوەی زۆر سەختە.

 کاریگەری شەڕەکە لە شوێنەکانی وەکو فەلوجە و موسڵ گەیشتوەتە ئاستی وێرانکاری 

پیتەر مورێر، سەرۆکی خاچی سور کە بەم دواییانە سەردانی شارەکانی موسڵ، بەغدا و هەولێری کردوە رایگەیاند، سەریسوڕماوە لەو هەمو وێرانکارییانە، ئەو هۆشداری لەسەر ئەو زیانانە داوە کە لە عێراق کەوتون و دەڵێت، "ساڕێژکردنیان زۆر سەختە".

مورێر وتیشی، "لە ئەنجامی شەڕەکە، هێشتا ناکۆکی لە ناو کۆمەڵگادا هەیە کە ئەمەش ئاشتبوونەوی نێوان سوننە، شیعە و نژاد و ئاینە جیاوازەکان سەخت دەکات."


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP