ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت

- 2/10/2019 8:27:00 AM 37453 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە  10-2-2019 موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی دووشەممە 11-2-2019 موچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.

ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت، تا ئێستاش دابەشکردنی ئەو سێ موچەیە کۆتایی نەهاتوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP