خەندان-
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دەنگۆی سوتانی سەگێک لە چوارقوڕنە دورە لەڕاستیەوە، بەڵکو دوای تۆپینى لەلایەن منداڵێکەوە سوتێندراوە.
دوای ئەوەی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه سه‌گێك له لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به قه‌زای رانیه به‌زیندویی سوتێندراوه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێكهوتوەتەوە.
لاشەى سەگەکە خراوەتە ژێرخاک تا كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر تەندروستی هاوڵاتیان دروست نه‌كات
لە راگەیەنداروێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویکردوەتەوە،"به گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بیتوێن له ناحیه‌ی چوارقوڕنه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كانی دیکە، ئه‌م سه‌گه پاش ئه‌وه‌ی له گۆڕستانێكی ناحیه‌كه له نزیك كولانه‌كه‌ی خۆی تۆپیوە، هه‌ر له‌وێ له لایه‌ن منداڵێكه‌وه سوتێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆن نه‌كات، نەک بە زیندویی سوتێدرابێت".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، دواى زانینى حاڵەتەکە لەلایەن كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی چوارقوڕنهوە لاشەى سەگەکە ژێر خاككراوه تا كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروست نه‌كات له ڕووی ته‌ندروستییەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵ كه نزیكن له گۆڕستانه‌كه "ئه‌و سه‌گه له نزیك كولانه‌كه‌ی خۆی تۆپیوە و پاشان منداڵێك لاشه‌كه‌ی سوتاندوه".