ئەپڵ: چەند کۆمپانیایەک بەنهێنی گوێ لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەگرن

- 2/9/2019 4:36:00 PM 7865 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای ئەپڵ بڵاویکردەوە کە ئەو کۆمپانیایانەى ئاگادارکردۆتەوە کە دەیانەوێت لەڕێگەى ئەپڵیکەیشنەکانیانەوە بەنهێنی گوێ لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن بگرن و زانیارییەکانیان بەبێ ئاگاداری خۆیان بەکاردەهێنن و بۆیە ئەپڵ داوایان لێدەکات دەستبەجێ ئەو کارە راگرن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (ئیندیپێندنت)ی بەریتانی، کۆمپانیاى ئەپڵ زانیویەتى کە بەشێک لەکۆمپانیا گەورەکانی دروستکردنی "ئاپ" بەنهێنی گوێیان لەبەکارهێنەرانی ئایفۆن گرتوە و زانیارییەکانیان بەکارهێناوە، لەو روەوە ئەپڵ ئاگاداریی کردونەتەوە کە دەبێت دەستبەجێ ئەو کارە رابگرن و تەنها یەک ڕۆژى مۆڵەت پێداون، بەپێچەوانەوە لە ئەپستۆر دەیانسڕێتەوە.

ئەپڵ بۆیدەرکەوتوە کە ئەو کۆمپانیایانە لە رێگەپە ئەپەکانیانەوە جۆرێک لەتەکنۆلۆژیایان بەرهەمهێناوە کە دەتوانن سەیری وێنەی بەکارهێنەرەکان و ژمارەی حسابی بانکی و زانیارییە تایبەتیەکانیان بکەن.
چاو بەرێنماییەکانی ئەو کۆمپانیایانەدا دەخشێننەوە کە ئەپەکانیان لەناو ئەپستۆر دادەنێن و گرێبەستیان لەگەڵ ئەپڵ هەیە

 

ئاشکراکردنی ئەم زانیارییانە پاش لێکۆڵینەوەی کۆمپانیای ( تەک کرەنچ ) هات کە رونیکردەوە ئایفۆن زۆرترین ئاپ هەڵدەگرێت و بەجۆرێک بەکاردەهێنرێت کە بتوانن وێنەی بەکارهێنەرانی بگرن لەکاتی بەکارهێناندا.

لەمبارەیەوە، وتەبێژی ئەپڵ دڵنیایی داوەتە بەکارهێنەرانى و رایگەیاندوە، پاراستنی زانیاری تایبەتی بەکارهێنەرەکانمان گەورەترین ئەرکی ئێمەیە و بۆ ئەم مەبەستەش چاو بەرێنماییەکانی ئەو کۆمپانیایانەدا دەخشێننەوە کە ئەپەکانیان لەناو ئەپستۆر دادەنێن و گرێبەستیان لەگەڵ ئەپڵ هەیە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP