بریتانیا وێستگەیەک بۆ کۆکردنەوەی دوانەئۆکسیدی کاربۆن دادەمەزرێنێت

- 2/9/2019 2:19:00 PM 1498 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بریتانیا وێستگەیەکی گەورەی سوتاندنی دار و کۆکردنەوەی کاربۆنی بەناوی وێستگەی (دراکس) دامەزراندوە.

تۆڕی هەواڵی BBC بڵاویکردەوە، ئامانج لە دروستکردنی ئەو وێستگەیە کۆکردنەوەی بڕی کاربۆنی ناو دارەکانە تا لەکاتی سوتاندا جارێکی دیکە نەچنەوە بەرگەگۆی زەوی، کە هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمایە.

وێستگەی دراکس کە بەبایۆ ئێنرجی و گەنجینەی هەڵگرتنی کاربۆن ناسراوە، ساڵانە ملیۆنان تۆن دار دەسوتێنێت بۆ کارپێکردنی بزوێنەرەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام کاربۆنی کۆکراوەی ناو دەرەکان دەگرێت و رێگەنادات بچێتەوە ناو بەرگەگۆی زەوی. 

پسپۆڕانی وێستگەکە جەختیان لەوە کردوەتەوە، هەرچەندە بڕێکی کەمیش لە کاربۆن کەمبکرێتەوە، بەڵام کاریگەری زۆری لەسەر ژینگە دەبێت و رەنگە لە ئایندەش ببێتە پرۆژەیەکی جیهانی.

هاوکات لەبارەی پڕۆژەکەوە زانایانی بریتانیا ئاشکرایان کردوە، لە سیاسییەکان بێئومێد بون کە هەوڵی کەمکردنەوەی رێژەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن بدەن، بۆیە پەنایان بۆ ئەمجۆرە پڕۆژانە بردوە تاوەکو کەمێک لەو مەترسییە گەورەیەی چاوەڕێی جیهان دەکات کەمبکەنەوە.


نیشانەکردن :

#به‌ریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP