کۆشکی سپی سزای نوێی بۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا ئامادەکردوە

- 2/9/2019 11:46:00 AM 2394 جار خوێندراوەتەوە

خەنداتن- بەهمەن ئەحمەد

کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، لە پەیوەندی راستەوخۆدان لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکانی ڤەنزوێلا و هانیانداون پشتبکەنە نیکۆلاس مادورۆ، لە ئێستاشدا لە ئامادەکاریدان بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو سەرۆکەدا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیویستوە ناوی بهێنرێت رایگەیاندوە کۆشکی سپی لە ئامادەکاریدایە بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، و داواشیان لە بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە کردوە بۆ زیادکردنی فشارەکان لەسەر مادورۆ پشتگیری نەکەن.
کۆشکی سپی لە ئامادەکاریدایە بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر نیکۆلاس مادورۆ
بەرپرسەکەی کۆشکی سپی ئەوەشی ئاشکراکردوە، کە لە ماوەیەکی نزیکدا چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای سەربازی ڤەنزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ بەجێدەهێڵن.
لە ماوەیەکی نزیکدا چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازی ڤەنزوێلا، مادورۆ بەجێدەهێڵن
ئەوەشی وتوە، کۆشکی سپی لە پەیوەندی و دانوستاندایە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە، بەڵام ئاستی کۆبونەوەکان و چۆنیەتی هەنگاوەکەی ئاشکرانەکردوە.

لای خۆشییەوە ئیریک فارنسۆرز، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی تینک تانکەکانی واشنتۆن رایگەیاندوە، بەشێکی زۆر لە سەرکردە سەربازییەکانی ڤەنزوێلا لە کاردانەوەی توندی مدۆرۆ بەرامبەر خۆیان و خێزانەکانیان دەترسن، ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت لەو روەوە هەنگاوێک بنێت پێویستە دڵنیایی سەلامەتییان بدات.

بەهۆی قوڵبونەوەی قەیرانەکان، مانگی رابردو خوان گوایدۆ، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزویلا خۆی وەک سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە ناساند، ئەمریکاش یەکەم وڵات بو پشتیوانی بۆ دەربڕی.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP