توێژینەوەکان سەلماندویانە توێکڵی مۆز بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەسودە

- 2/9/2019 11:38:00 AM 21355 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- بەهمەن ئەحمەد

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویکردەوە، توێکڵی مۆز بۆ هەرسکردن و کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ و نەخۆشییەکانی پێست بە سودە.

مۆز یەکێکە لە دەوڵەمەندترین میوەکان کە رێژەیەکی زۆر لە ریشاڵەکان، ڤیتامین A و B6   C و پرۆتین، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، مەنگەنیز و ئاسن و چەندین پێکهاتەی دیکەی تێدایە، بەڵام بەشێوەیەکی ئاسایی لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی جیهاندا توێکڵەکەی فڕێدەدرێت بەبێ بونی زانیاری لەبارەی سودەکانیەوە.
لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی جیهاندا توێکڵەکەی فڕێدەدرێت بەبێ بونی زانیاری لەبارەی سودەکانیەوە
بەپشتبەستن بە توێژینەوە زانستییەکان، دەیلی مەیل ئەوەشی ئاشکراکردوە، کە توێکڵی مۆز بۆ وەستاندنی خورانی پێست پاش گەستنی لەلایەن مێشولەوە بەکاردەهێنرێت و یەکێکە لە رێگا خێراکان.

زانایان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن لەکاتی خورانی پێستیان روی ناوەوەی توێکڵەکە بدەن لە شوێنی خورانەکە تا تەڕدەبێت و دواتر  بڵاویبکەنەوە.

هاوکات، ئەوەش ئاشکراکراوە توێکڵی مۆز بۆ نەهێشتنی پەڵەی رەشی سەر پێست سودی زۆری هەیە و پزیشکەکان دڵنیاییان لەبارەی کاریگەری پێکهاتەکانی و سەلامەتی بەکارهێنانی کردووەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، تۆکڵی مۆز بۆ سپیکردنەوەی ددان بەکاردەهێنرێت و بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ددانەکان پاکدەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدا خواردنی توێکڵی مۆز رێژەی زۆر لە ریشاڵەکانی تێدایە کە لەشی مرۆڤ پێویستی زۆری پێیان هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP