یوفا دەیەوێت گۆڕانکاری لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بکات

- 2/9/2019 10:07:00 AM 2786 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەکێتى تۆپی پێی ئەوروپا لە هەوڵى ئەوەدایە یاساییەکى کۆنى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا لابەرێت، کە ماوەى 50 ساڵە کارى لەسەر دەکرێت و لە یارییەکانى قۆناغى چون و هاتندا سودى لێوەردەگیرێت.

سکاى سپۆڕت لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە، لە دواین کۆبونەوەى یەکێتى تۆپی پێی ئەوروپا پێشنیارى ئەوە کراوە کە ئەو یاساییە هەڵبوەشێنرێتەوە، کاتێک لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانى چامپیۆنس لە ئەگەرى بەرامبەر بونى هەردوو یانە بە دوو گۆڵ ئەو یانەیە براوە دەبو، کە گۆڵى لە یاریگاى تیمى بەرامبەردا تۆمار کردوە، لە کاتێکدا هەردوو یانە لە ژمارەى تۆمار کردنى گۆڵەوە بەرامبەر بون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە بڕواى شارەزایانى وەرزش ئەو یاسایە بۆ سەردەمێک گونجاو بوە کە هۆیەکانى گواستنەوە گەیاندن بەو شێوەییەى ئێستا بۆ یاریزان گونجاو نەبوەو تۆپی پێى مۆدێرن لە ئێستادا بەرەوپێشچونى زۆرى بەخۆییەوە بینەوەو یاریزانان بە ماوەیەکى کەم دەگەنە وڵاتى یانەى بەرامبەر و بۆ یاریکردن ئامادە دەبن.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هەڵوەشاندنەوەى یاساکە بەردەوامە و ئەگەرى زۆرە لە وەرزى داهاتوى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و خولى ئەوروپا لیگ هەڵوەشاندنەوەى ئەم یاساییە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

نیشانەکردن :

#ئه‌وروپا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP