سامسۆنگ بۆ دیارکردنی نه‌خۆشى سى داهێنانێک دەکات

- 2/8/2019 8:07:00 PM 4992 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای سامسۆنگ

خەندان-

كۆمپانیای سامسۆنگ له‌ به‌رنامه‌یدایه‌، كراسێكی زیره‌ك دروستبكات كه‌ له‌ توانایدابێت ده‌شتنیشانی نه‌خۆشیه‌كانی سی بكات.

ماڵپه‌ری LetsGoDigitalی هۆڵندی بڵاویكردوەتەوە، تیشێرته‌كه‌ سێنسه‌ر (هەستەوەر)ی تێدا هەیه‌ كه‌ كاری سیه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌ و تۆماریانده‌كات، دواتر شێوزای كاركردنەكە وەردەگێڕێت و ده‌یانگوازێته‌وه‌ بۆ ناو مۆبایله‌ زیره‌كه‌كه‌ت.

داهێنانه‌كه‌ له‌ ژێر ناوی "ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان و ڕێگای كۆنترۆڵكردنی هه‌مان شت"دایه‌

به‌پێى پلانى كۆمپانیاكه‌، كاتێك ئه‌و زانیاریانە‌ی له‌ ڕێگەی هەستەوەرەكانەوە ده‌گوێزرێنه‌وه‌، ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ ده‌توانێت ئامۆژگاری راسته‌وخۆ بگه‌یه‌نێت بە به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی، ئه‌و رێگایه‌ش پێوانه‌یه‌كی خێرا یاخود هه‌نگاوی ساده‌یە بۆ رێگرتن له‌ توشبونی بەكارهێنەرانی ئەو تەكنەلۆژیە لە نه‌خۆشی.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كرداره‌كانی سییه‌كان له‌ رێگه‌ی ده‌نگه‌وه‌ دیاریده‌كرێن، كراسە زیره‌كه‌كه‌ی سامسۆنگ، خێرایی و به‌هێزی هه‌ناسه‌دان دیاریدەكات.

به‌ گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌باره‌ی داهێنانه‌كه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كێش و به‌رزی باڵا و ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ مێژوی ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ هه‌مو پێكه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێن بۆ ئه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی دروست نه‌خۆشیه‌كان ده‌ستنیشانبكرێن.

توانای دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكانی هه‌وكردنی سییه‌كان و ره‌بۆ و نه‌خۆشی درێژخایەنی گیرانی سیه‌كان-ی هەیە

كۆمپانیای سامسۆنگ-یش رایگەیاندوە، هه‌وڵده‌دات بە بەكارهێنانی ئەو تەكنەلۆژیایە لە شێوازە جۆراوجۆرەكانی پۆشاكدا له‌ داهاتودا ئه‌وه‌ خزمه‌تگوزارییه‌  بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیەكانی تایبەت بە به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌ به‌كاربهێنێت.

نیشانەکردن :

#سامسۆنگ #مۆبایل

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP