ئەو منداڵەى لەلایەن زڕدایکیەوە ئەشکەنجەدرابوو گیانی لەدەستدا

- 2/8/2019 12:22:00 PM 85978 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى تەندروستى عێراق گیانلەدەستدانى ئەو منداڵەى راگەیاند کە لەشارى بەغداد لەلایەن زڕدایکییەوە ئەشکەنجەدرابوو.

دوێنێ میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە لەشارى بەغداد منداڵێکى حەوت ساڵان بە ناوى "رهف" لەلایەن زڕدایکییەوە ئەشکەنجەیەکى زۆر دراوەو بەو هۆیەوە توشى خوێنبەربونى مێشک بوە.
شوێنەوارى سوتاوى و برین بە بەشێکى زۆر لە جەستەیەوە دیارە

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئەوەشیخستۆتەروو کە "رهف" پێنجشەممە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى سەدر لە بەغداد، بەڵام بەهۆى ئەوەى ئەشکەنجەیەکى زۆردراوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ گیانى لەدەستداوە.

وەک لەو وێنانە بڵاوکراوەتەوە رهف ئەشکەنجەیەکى زۆر دراوە و شوێنەوارى سوتاوى و برین بە بەشێکى زۆر لە جەستەیەوە دیارە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP