ئەردۆغان: دواى ئەمریکا بەرپرسیارێتى پرسى تیرۆر لە سوریا وەردەگرین

- 2/8/2019 9:47:00 AM 6943 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ترەمپ بەو دەستپێشخەریەى کردى پیلانى ئەوانەى لەناوبرد کە هەوڵى تێکدانى پەیوەندیەکانى تورکیا و ئەمریکایان دەدا.

بەپێى هەواڵێکى ئەنادوڵو، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتەیەکدا لە پرۆگرامی پێشوازیکردن لە ئەندامانی ئەنجومەنی تورکیا-ئەمریکی و ژووری بازرگانی ئەمریکا، رایگەیاندوە، "پەیوەندیەکی ستراتیژی لەسەر بنەمای ھاوپەیمانی گشتگیر و بەھێز لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش لەنێوان تورکیا و ئەمریکادا ھەیە، بەهۆى جیاوازى بۆچونەکانمان ناوبەناو بەرزو نزمى دەکەوێتە پەیوەندییەکانمانەوە، بەڵام بەهۆى هاوبەشێتیمانە زۆر ئاستەنگ تێپەڕیون".
تورکیا تەنیا بە وەرگرتنى هاوکارى لۆجستى ئامادەى دروستکردنى ناوچەى ئارامە

 

ئەردۆغان وتویەتى: "بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربونەوەى تیرۆر لەسەر ئاستى ناوچەکە و جیهان و بەتایبەتى تیرۆرستانى داعش، کە هەرەشەن بۆ سەرمان".

ئەردۆغان لەبارەى بڕیارەکەى ترەمپ بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا ئاماژەیکردوە کە ترەمپ بەو دەستپێشخەریەى کردى پیلانى ئەوانەى لەناوبرد کە هەوڵى تێکدانى پەیوەندیەکانى تورکیا و ئەمریکایان دەدا". 

ئاشکراشیکردوە کە"تورکیا ئامادەیە بەرپرسیارێتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەو ناوچانە بگرێتە ئەستۆ کە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای تێیدا دەکشێتەوە". 

لەبارەى دروستکردنى ناوچەى ئارام، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندوە کە تورکیا تەنیا بە وەرگرتنى هاوکارى لۆجستى ئامادەى دروستکردنى ناوچەى ئارامە و دەبێت لەژێر رۆشنایی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بەڕێوەی بەرین"

لەسەر پرسى رادەستکردنەوەى فەتحولا گولەن رابەرى بزوتنەوەى خزمەت، ئەردۆغان وتی: "کاتێک فەتحولا گولەن لە پەنسیلڤانیا، وەک ئەوەی ھیچ نەبووبێت ژیانی خۆی بەسەر دەبات، خێزانی شەھیدان و گەلەکەمان بریندار دەکات، بۆیە چاوەڕێین هەرچى زوە ئەمریکا هەنگاو بنێت". 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP