حەوت دەوڵەت داواى رێکارى سیاسى دەکەن بۆ قەیرانى سوریا

- 2/8/2019 9:28:00 AM 2887 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە راگەیەندراوێکدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ئەڵمانیا، بریتانیا، ئه‌مریکا، میسر، ئه‌ردەن و سعودیە دوای کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ واشنتۆن ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سووریا ڕاگه‌یاند.

نوێنەرى ئەو دەوڵەتانە پێیانوایە کە دەبێت قەیرانى سوریا بەپێى پەیماننامەى ژمارە ٢٢٥٤ ى نەتەوە یەکگرتوەکان چارەسەر بکرێت.
بەردەوامبونى ناکۆکى و ئاڵۆزییەکان تەنها هۆکارى گەشەپێدانى شەڕە

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە کە دەبێت قەیرانى سوریا بە رێکارى سیاسى چارەسەر بکرێت و بەردەوامبونى ناکۆکى و ئاڵۆزییەکان تەنها هۆکارى گەشەپێدانى شەڕە لە ناوچەکەدا.

ئەو راگەیەندراوە دواى کۆبونەوەى وەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى هاوپەیمان لە شەڕ دژى داعش هاتوە کە لە واشنتن بەڕێوەچوو، تیایدا باس لە پێگەى ئێستاى داعش کراو مەترسیەکانى سەرهەڵدانەوەى ئەو ریکخراوە تیرۆرستییە خرانەروو، هەروەها هاوکارى و پشتیوانى گەلانى سوریا و عێراق دوپاتکرایەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP