فەرەنسا باڵوێزی خۆی لە ئیتاڵیا دەکشێنێتەوە

- 2/7/2019 10:24:00 PM 5181 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
بەهۆی کێشەی هێلەک زەردەکانەوە فەرەنسا باڵوێزی خۆی لە ئیتاڵیا بانگێشتی وڵاتەکەی کردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی روسیا تودەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی سەردانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و بینینی سەرکردەی جوڵانەوەی هێلەک زەردەکان، فەرەنسا باڵوێزی خۆی لە ئیتاڵیا بانگهێشتی وڵاتەکەی کردەوە.

لوگی مایۆی جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، کە خۆی رابەرایەتی جوڵانەوەی پێنج ئەستێرە دەکات چاوی بە دوو سەرکردەی دیاری جوڵانەوەی هێلەک زەردەکان، کریستۆف چالینکۆن و ئینگرید لێڤاڤسۆر، کەوتوە و راو بۆچونیان گۆڕیوەتەوە.
 بەرپرسانی ئیتالیا لێدوانی ئاگرینیان داوە بەردەوامیش هێرشی بێ بنەمایان کردوە
لەلایەکی دیکەوە لەکاردانەوەی دەستێوەردانەکانی بەرپرسانی ئیتاڵیا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، بەرپرسانی ئیتالیا لێدوانی ئاگرینیان داوە بەردەوامیش هێرشی بێ بنەمایان کردوە.

لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا بەناوی جوڵانەوەی هێلەک زەردەکان، بەردەوام مایۆ بەدەنگی بەرز پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەی کردوە و بەرپرسانی فەرەنساش بەدودڵییەوە لە هەڵوێستەکانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دەڕوانن و گلەی خۆشیان لەوبارەیەوە ئاڕاستەی حکومەتی ئیتاڵیا کردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP