بەپەلە

عادل عەبدولمەهدی و نێچیرڤان بارزانی گەیشتنە رێکەوتن

- 2/7/2019 8:19:00 PM 18155 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7/2/2019 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێم له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوه‌وه‌ و "رێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوردا".

جەختیان لەسەر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان کردەوە له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراقدا

 

حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی لەسەر سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەکۆبونەوەکەدا په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عیراقى فیدراڵ تاوتوێكران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگى بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌ هه‌مو بواره‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ چواچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا كرده‌وه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌یى حكومه‌تى هه‌رێمی بۆ گفتوگۆى به‌رده‌وام و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دوپاتكردوەتەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەکە لە د. فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى، سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى نه‌وت، فالح فه‌یاز راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى عێراق و كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى ئه‌منى و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ش به‌گشتى، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP