بەپەلە

سێڵفییەک پەرۆشی سەرۆک و خانمی یەکەم و متمانەی منداڵێکی عێراقی دەردەخات

- 2/7/2019 7:41:00 PM 40169 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لەمیانەی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەبەغدادی پایتەختی عێراق، سەرۆک بەرهەم و خانمی یەکەمی عێراق لەبەشی کتێبی منداڵانی ئەو پێشانگایە سێڵفییان لەگەڵ منداڵێک گرت.
سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەمی عێراق بە پەرۆشیەوە بۆ وێنەگرتنەکە دەردەکەون

 

لەوێنەکەدا منداڵەکە بەمتمانە و دڵخۆشیەکی زۆرەوە بۆ سێڵفیەكە وەستاوە و سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەمی عێراقیش بە پەرۆشیەوە بۆ وێنەگرتنەکە دەردەکەون، وەک لەوێنەکەدا دیارە سەرۆک کۆمار لەگەڵ منداڵەکە پێکەوە دەستیان خستوەتە سەر ئەو مۆبایلە زیرەکەی منداڵەکە بۆ وێنەگرتنەکە بەکاری دەھێنێت و خانمی یەکەمیش بەخۆشحاڵیەوە ھەوڵدەدات بزەی منداڵە عێراقیەکە و دڵخۆشی خۆی لەسەر شاشەکە تێکەڵاو دەکات.
بینینەوەی ئەم وێنانە وێڕای دڵخۆشی نیشانەی دەرکەوتنی سەردەمێکی جیاوازە

 

مێژویەکە منداڵانی عێراق بەهۆی کێشە سیاسی و ناوخۆییەکانی وڵاتەوە، بەهەزارانیان لێدەبێت بە قوربانی و لەناو دڵڕەقی رۆژگارە سەختەکاندا، دور لە ژیانێکی شایستە و ئارام دەژین و گۆڕەپان و شاری یاریەکانیان لێ خوێناوی کراوە و ترس و دوکەڵ و دڵەڕاوکێ بزەی بێگەردی ئەوانی داپۆشیوە ھەر بۆیە بینینەوەی ئەم وێنانە وێڕای دڵخۆشی نیشانەی دەرکەوتنی سەردەمێکی جیاوازە.

هاوکات لەو بۆنەیەدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧/٢/٢٠١٩ رێکخرا سەرۆک بەرهەم لەنزیکەوە چاوی بەسەرجەم چین و توێژەکان و خوێنەرانی کتێب و دۆستانی قەڵەم کەوت و لە وتەیەکیشدا دوپاتیكرده‌وه‌، ئازادی بیر‌ و راده‌ربڕین له ‌ده‌ستوری عێراقدا زامن كراوه‌، وتیشی، "بیروڕا‌ به‌ بیروڕای به‌رامبه‌ر كاری له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، نه‌ك رێگریكردن و ناچاركردنی زۆره‌ملێ".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP