هەواڵی ئەمڕۆ

شوێنگره‌وه‌ی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ و شاسوار عه‌بدولواحید دیاریكرا

- 2/7/2019 6:02:00 PM 76050 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم شوێنگرەوەی قوباد تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدی دیاریکرد لە پەرلەمانی کوردستان.

له‌ 6ی تشرینی دووه‌می‌ ساڵی رابردو په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی‌ كوردستان سوێندی یاساییان خوارد، هه‌ر یه‌ك له‌ قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ لیستی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ و شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان په‌رله‌مانتاری‌ كاندیدی‌ سه‌ركه‌وتوی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان نه‌چوونه‌ هۆڵی په‌رله‌مان و سوێندیان نه‌خوارد.

ئەو ئەندامانە سوێندی یاساییان نەخواردوە

 

هەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە خەندان-ی رایگەیاند، ئەو ئەندامانە سوێندی یاساییان نەخواردوە، بۆیە دەبێت کەسێکی دیکە کە دەنگی زۆرینەی هێنابێت دوای ئەو ئەندامانەی کە چونە پەرلەمان لە شوێنیان دابندرێن، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن ناوی هەریەک لە "راهی راهبه‌ر ئیبراهیم سه‌عید له‌ قه‌واره‌ی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان، زیدان ره‌شیدخان ئاوده‌ل له‌ قه‌واره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و سیروان فه‌ره‌ج محه‌مه‌د له‌ قه‌واره‌ی نه‌وه‌ی نوێ کە زۆرترین دەنگیان هێناوە، سوێندی یاسایی له‌ جێگای ئه‌و كه‌سانه‌ بخۆن كه‌ سوێندیان نه‌خواردووه‌.

بڕیاره‌ 18ی ئه‌م مانگه‌، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات و تیایدا ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.

30ی مانگی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا هەریەكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان 45 كورسی و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 21 كورسی و بزووتنەوەی گۆڕان 12 كورسی و نەوەی نوێ 8 كورسی و كۆمەڵی ئیسلامی 7 كورسی و لیستی بەرەو ئیسلاح 5 كورسیان بەدەستهێنا.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP