خەندان-
سه‌رۆككۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن عاتیف ته‌روانه و شاندێكی یاوه‌ری کرد، سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان گفتوگۆیانكرد.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دووپاتیكرده‌وه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئوردن به‌ره‌وپێشچونێكی ڕوون به‌خۆوه دەبینێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاره‌زوی هه‌ردوو وڵات بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هه‌ردوو گه‌ل.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه به‌مدواییه له نێوان حكومه‌تی عێراق و ئوردن واژۆكراون له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنیاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی عێراقه بۆ كرانه‌وه به روی ده‌ره‌وه‌دا ئه‌وه‌ش پاش تێپه‌ڕاندنی مه‌ترسی تیرۆر و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا كه سودێكی ئێجگار زۆری هه‌یه و ره‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ئابووری و بازرگانی ده‌بێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری عێراق كرد له ناوچه‌كه
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری عێراق كرد له ناوچه‌كه و سه‌ركه‌وتنی به سه‌ر گروپه تیرۆریستیه‌كانی داعشدا و رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌ركه‌وتنی سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌ب و شهرهفمهندهكانی جیهانه.
هاوكات كۆششه‌كانی سه‌رۆك كۆماریشی به‌رز نرخاند، بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و سه‌ردانه‌كه‌ی سەرۆککۆماری بۆ ئوردن به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له قه‌ڵه‌مدا بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، هه‌ر له‌و دیداره‌دا په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له سه‌ر هه‌ردوو ئاستی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی و پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات خرانه به‌ر باس.